به ڤيديۆ.. ته‌قينه‌وه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى "ئه‌تاتورك" ببينه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و دوو ته‌قينه‌وه‌يه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌سته‌مبوڵيان هه‌ژاند، 40 برينداريان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و په‌يامنێرى كوردستان 24 رايگه‌ياند، سه‌رجه‌م رێگه‌كانى ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌كه داخراوون و بارى نائاسايى له فڕۆكه‌خانه‌كه راگه‌يه‌ندراوه.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، هێزه ئه‌منييه‌كان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك چه‌كدار توانيويانه يه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان بكوژن.
ئه‌و ته‌قينه‌وانه خاڵێكى پشكنينى فڕۆكه‌خانه‌كه‌يان كردووه‌ته ئامانج.
تيمه‌كانى فرياكه‌وتن روويان له شوێنى رووداوه‌كه كردووه و هێزه ئه‌منييه‌كان له هه‌وڵى چۆڵكردنى ده‌وروبه‌رى شوێنى رووداوه‌كه‌ن.
تيمى ئاگركوژێنه‌وه و ئه‌مبوڵانسه‌كانى فرياكه‌وتن له شوێنى رووداوه‌كه‌ن و هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى برينداران ده‌ده‌ن.
تا ئێستا ئامارى وردى قوربانيان له‌به‌رده‌ستدا نييه.