گه‌وره‌ترين فڕۆكه‌خانه‌ى توركيا داخرا و ئامارى به‌رايى قوربانيان راگه‌يه‌ندرا

له‌ نوێترين پێشهاتدا، وەزیری دادی توركیا رايگه‌ياند، له‌ ئاكامى ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مشه‌وى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌تاتورك ١٠ كەس كوژران و 20ى ديكه‌ بريندار بوون.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ نوێترين پێشهاتدا، وەزیری دادی توركیا رايگه‌ياند، له‌ ئاكامى ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مشه‌وى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى #ئه‌تاتورك ١٠ كەس كوژران و 20ى ديكه‌ بريندار بوون.

به‌رپرسانی پۆلیس رايانگه‌ياند، لەلایەن پۆلیسەوە تەقە لە گومانلێكراوەكە كراوە لەوكاتەی لە خاڵی پشكنینەكەوە ویستویەتی بەرەو هۆڵی رۆیشتنی گەشتیارەكان بڕوات.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ وەزیری دادی توركیا ئاشكرايكرد، یەكێك لە خۆكوژەكان بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی كردووە.

هه‌روه‌ها گوتى: خۆكوژێك تەقەی لە گەشتیارەكان كردووە و بەو هۆيه‌وه‌ ١٠ كەس گيانيان له‌ده‌ستداوه‌.

په‌يامنێرى كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئه‌نجامده‌رانى ته‌قينه‌وه‌كان دوو خۆكوژ بوون و هەردووكیان لە ناو فڕۆكەخانەكەدا خۆیان تەقاندووەتەوە.

دەزگا ئەمنیەكانی توركیا بە دوای خۆكوژی سێیەمدا دەگەڕێن.

مانگی سوری توركی داوا لە هاووڵاتیان دەكات خوێن ببەخشن.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك داخرا.