لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كرد
K24 - هه‌ولێر:
بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆپباران و بۆردوومانکردنی ناوچە سنوورییەکان، لیژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (10ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری) 2022، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كه‌یاتی كرد به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تۆپباران و بۆردوومانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه، لیژنه‌كه ده‌ڵێت، "سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری برادوست و سیده‌كانیش ده‌كه‌ین".
رێڤینگ ھرۆری، سەرۆکی لیژنەی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامانج لەسەردانە مەیدانییەكەیان ئامادەكردنی راپۆرتێكە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆئەوەی لەوڕێیەوە دەنگی ھاووڵاتیانی ناوچەكە بگەیەنرێتە لایەنەكانی دیكە لە حكومەتی عێراق و لایەنە نێودەوڵەتییەكان.