لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو نزیکەی 700 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەیهكی منداڵانی سلێمانیان كردووه

K24 - ههولێر:
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو نزیکەی 700 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی د.جهمال ئهحمهد رهشیدی تایبهت به منداڵان له شاری سلێمانی كردووه.
ئهمڕۆ دووشهممه (10ـی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022)، تهندروستی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، لەگەڵ دەستپێكردنی وەزری نوێی خوێندن، سكچوون، رشانەوە و پەتای وەرزی لەنێو منداڵان زیادی كردووە.
د. پشدەر عهبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمە رەشیدی تایبەت بەمنداڵان لە شاری سلێمانی رایگهیاند، رێژەی هێنانی منداڵی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکەیان رووی لەزیادبوون كردووە و لە ماوهی 24 كاتژمێری رابردوودا ژمارەكان زۆر بەرزبوونەتەوە و داوا لەهاوڵاتییان دەكات پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكان ببن.
د. پشدەر عهبدوڵڵا گوتیشی، تەنها لە ماوهی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیکەی 700 منداڵی نەخۆش هێنراون بۆ بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی منداڵان، 137 منداڵی نەخۆش داخڵ كراون، نزیكەی 70 منداڵی نەخۆش لەبەشی نەخۆشییە درێژخایەنەكان بینراون و زۆرینەی ئەو منداڵانەی داخڵكراون لەبەشی فریاكەوتن بووە و بەشێكیان لە بەشی منداڵی تازە لەدایكبووبووە.