حكوومه‌تی ئێران گه‌مارووی عه‌لی دایی دا
عەلی دایی گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئێران گەشتکردنی لێ قەدەغە کراوە و یانەی هێرتا بەرلینی ئەڵمانیش پاڵپشتی ئەم ئەفسانەیە دەکات.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان دەسەڵاتدارانی ئێران دەستیان بەسەر پاسپۆرتی عەلی دایی یاریزانی پێشوودا گرتووە، کە یەکێکە لە ناوە دیارەکانی مێژووی تۆپی پێ و هەڵبژاردەی ئێران.
رۆژنامەی هەم میهەنی ئێرانی بڵاویکردەوە هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی پاسپۆرتی عەلی دایی و رێگریکردن لە گەشتکردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لێدوانی لەسەر کۆچی دوایی مەهسا ئەمینی کردووە، کە ئەم خانمە کوردە لە تاران دوای سێ رۆژ لە دەستبەسەرکرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە کوژرا، کە بە تۆمەتی پابەندنەبوون بە جلوبەرگی ئیسلامیەوە دەستگیرکرابوو.
عەلی دایی داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردبوو کە لەجیاتی بەکارهێنانی سەرکوتکردن و تووندوتیژی پێویستە کێشەکانی خەڵکی ئێران چارەسەر بکرێن.
لەلایەن خۆیەوە یانەی هێرتا بەرلین لە تویتەر پاڵپشتی یاریزانەکەی پیشویی دەکات و نیگەرانە لەم دۆخە و نووسیویەتی: بەداخەوە کە رێگە نادرێت دایی وڵاتەکەی جێبهێڵیت، چونکە بۆ پشتگیری‌کردن لە مافەکانی ژنان قسەی کردووە.
عه‌لی دایی پێشتر له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ئارمینیا بیلیفێڵد په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ڵمانیا كرد، دوای ته‌نیا یه‌ك وه‌رز بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا گواسترایه‌وه له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه له كۆی 32 یاریی، 6 گۆڵ و ئاسیستێكی كرد، دواتر بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز روویكرده یانه‌ی هێرتابه‌رلین له كۆی 88 یاریی، 12 گۆڵ و 4 ئاسیستی كرد، له 2007 له یانه‌ی سایپای ئێرانی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
عه‌لی دایی وه‌كو راهێنه‌ر بۆ یه‌كه‌م له یانه‌ی سایپای ئێرانی ده‌ستی پێكرد، بۆ ماوه‌ی ساڵێكیش بووه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، له كاری وه‌رزشی راهێنه‌رایه‌تی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌كانی پێرسپۆلیس، را ئاهن و نه‌فتی تارانیش كردووه و له‌وه‌ته‌ی 2019ـه‌وه له كاری راهێنه‌رایه‌تی دابڕاوه.