جیهان له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا هاته‌ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
له درێژه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ رووسیا مووشه‌كبارانی كیێڤی پایته‌خت و چه‌ندین ناوچه‌ی ئۆكرانیای كرد، كه زۆرینه‌یان ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیل بوون.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی نزیك له مۆسكۆ، چین داوای راگرتنی ئاڵۆزییه‌كان ده‌كات و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ما‌و نینگ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌كیین هیوا ده‌خوازێت به‌زووترین كات گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئۆكرانیا كۆتاییبێت.
له كاردانه‌وه جیهانییه‌كانیشدا، جیمس كلێڤه‌رلی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له تویتێكدا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه و نووسیویه‌تی، مووشه‌كبارانكردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه قبوڵكراو نییه و "به‌ڵگه‌ی لاوازی ڤلادیمێر پوتنه نه‌ك به‌هێزی".
هه‌روه‌ها فۆبكه هۆكسترا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، رایگه‌یاند، نابێت پوتن له‌م جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وتووبێت و جه‌ختیشی له پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ گه‌لی ئۆكرانیا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی خۆی له به ئامانجگرتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌ربڕی و پاڵپشتی ته‌واوی وڵاته‌كه‌شی بۆ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا و پابه‌ندبوونی پاریس له پشتیوانی سه‌ربازی كیێڤ دووپاتكرده‌وه.
له درێژه‌ی ئیدانه‌كردنی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه راگه‌یاند و روونیكردووه، په‌سه‌ره‌ندنه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا مه‌ترسیدارن و جێی قبوڵكردن نییه كه هه‌میشه هاووڵاتیانی سڤیل باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ له تویتێكدا ئیدانه‌ی مووشكه‌بارنه‌كه‌ی رووسیای بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كردووه و نووسیویه‌تی، "له‌گه‌ڵ دیمترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا گفتوگۆمان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر كیێڤ كرد، وێڕای ئیدانه‌كردنیش، پاڵپشتی ناتۆمان بۆ گه‌لی ئۆكرانیای به‌هێز دووپاتكرده‌وه".
زبینگیو راو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا، هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌مڕۆی رووسیای بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به "تاوانی جه‌نگ" وه‌سفكردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له 299هه‌مین رۆژی جه‌نگدا، رووسه‌كان هه‌وڵی وێرانكردن و سڕینه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زه‌وی.
ڤالێری زالوگنی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا، ئاشكرایكرد، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، سوپای رووسیا 75 مووشه‌كی ئاڕاسته‌ی ئۆكرانیا كردووه و هێزه‌كانیان سه‌ركه‌وتووبوونه له خستنه‌خواره‌وه‌ی 41 مووشه‌ك.