3 یانه‌ی كوردستانی به دوای یه‌كدا دۆڕان

یانه‌ی هەولێر لە یەکەمین تاقیکردنەوەیدا لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق بووە میوانی کەربەلا، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌دا هه‌ولێر ریمۆنتادای به‌سه‌ردا كرا، یانه‌كانی نه‌ورۆز و زاخۆش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر یانه‌كانی كه‌رخ و نه‌فتی به‌سره دۆڕان.
یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی كه‌ربه‌لا بووه‌وه، لە خولەکی 18 یه‌كه‌مین مه‌ترسی بۆ سه‌ر تیپی كه‌ربه‌لا دروست كرد، بەڵام سوودیان لە دەرفەتەکە نەبینی و ئامانجەکەیان نەپێکا، کەربەلاش بێدەنگی لە یارییەکە هەڵبژارد و بەتەواوی بێ مەترسی بوو.
لە دوا ساتەکانی نیوەی یەکەم ئیبراهیم لالی یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر دەرفەتێکی سەد لە سەدی فەوتاندی و لە بری هەژاندنی تۆڕ، تۆپەکەی لە ستوونی گۆڵ دا و ئەم نیوەیە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
هەولێر لە نیوەی دووەم بەهێزتر دەرکەوت و دوای تەنیا شەش خولەک محەمەد ساڵح بە لێدانێکی سەری بەهێز نزیک بوو گۆڵی یەکەمی هەولێر بکات، به‌ڵام عەبدولعەزیز عەماری گۆڵپارێز بە نەخێر وەڵامی دایەوە.
هەولێر كۆنترۆڵی یارییەکەی کرد، لە خولەکی 56 ناوبژیوان لێدانێکی سزای لە بەرژەوەندی هەولێر و ئاکام هاشم هەژمار کرد، مازن فەیاز جێبەجێی کرد و هەولێری کردە خاوەنی یەکەمین گۆڵی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق.
دواتر لە خولەکی 80 رەوا یوسف ئەسیستی بۆ لالی کرد و ئه‌گه‌رچی گۆڵی کرد، بەڵام ناوبژیوان بەهۆی فاوڵ گۆڵەکەی رەت کردەوە چونکە تۆپ بەردەستی ئیبراهیم لالی کەوت.
لە خولەکی 83 ناوبژیوان بۆ دووەمینجار فیکەی لێدانی سزای لێدا، لێ ئەمجارە لە بەرژەوەندی کەربەلا، محەمەد قاسم جێبەجێی کرد و لەم رێگەیەوە ئەنجامەکەیان لە خولەکی 85 یەکسان کردەوە.
پێش ئەوەی ناوبژیوان فیکەی کۆتایی یارییەکە بە یەکسان بوون لێدا، کەربەلا هەموو شتێکی گۆڕی، زیدان عەبدولجەبار یانەکەی پێشووی سزا دا و بە مووشەک گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی کەربەلای کرد.
کەربەلا یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و یەکەمین سەرکەوتنی لەم وەرزە بەدەستهێنا.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا یانه‌ی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی نه‌فتی به‌سره بووه‌وه، سوورپۆشه‌كانی سلێمانی یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند. به هه‌مان ئه‌نجام یانه‌ی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا تووشی شكست بوو.