موحسین مه‌نده‌لاوی: 170 واژوو كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی عێراق، واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق له رۆژی چوارشه‌ممه داهاتوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، واژووی 170 په‌رله‌مانتاریان به‌ده‌ستگه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (12ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه تایبه‌ت بكرێت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
مه‌نده‌لاوی روونیكرده‌وه، له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاووتوێی ئه‌و پرسه ده‌كرێت و دواتر له‌باره‌ی واده‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، دیاریده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کوردستان24 راگەیاند: تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی نەدراوە، بۆ ئەوەی دانیشتنی چوارشەممەی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ته‌رخانبكرێت.
ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێده‌په‌ڕێت كه له رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021، ئه‌نجامدرا، كه‌چی تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتوونه‌بوونه له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.