بلینكن: هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانمان بۆ كیێڤ به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
له درێژه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ رووسیا مووشه‌كبارانی كیێڤی پایته‌خت و چه‌ندین ناوچه‌ی ئۆكرانیای كرد، كه زۆرینه‌یان ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیل بوون.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی دووپاتی پشتگیری واشنتنی بۆ كیێڤ كرده‌وه.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، دوای هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر كیێڤ، له‌گه‌ڵ دیمترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، پاڵپشتییه‌كانی واشنتنم بۆ كیێڤ دووپاتكرده‌وه.
بلینكن هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "له هاوكارییه ئابووری، مرۆیی و سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی كیێڤ بتوانێت به‌رگری له‌خۆی بكات".