ئه‌ڵمانیا: پێویسته سیستمی به‌رگری ئاسمانی بدرێته ئۆكرانیا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا "كریستینا لامبریخت" ئیدانه‌ی بۆردومانی ڕووسیای بۆ سه‌ر شاری كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا كرد.
"لامبریخت" به‌ڵێنی دا، وڵاته‌كه‌ی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی مه‌ودا مامناوه‌ند له جۆری "IRIS-T" ڕه‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات.
ئه‌و وه‌زیره ئه‌ڵمانییه گوتیشی: ئێمه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی سوپای ڕووسیا ده‌كه‌ین، كه كردییه سه‌ر شاری كیێڤ و شاره‌كانی دیكه‌ی ئۆكرانیا، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته مه‌ینه‌تی زۆر ده‌چێژن به هۆی بۆردومانه‌كانی ڕووسیاوه.
ڕوونیكرده‌وه، هێرشه‌كه‌ی ڕووسیا ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه، كه پێویسته به په‌له سیستمی به‌رگری مووشه‌كی بده‌ینه ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی بپارێزێت.