لیژنەیه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڤه‌ره تۆپبارانكراوه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی لیژنەی پێشمەرگە له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و برادۆستییان به‌سه‌ركردە‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری و گوندنشینانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه کۆبوونەوە، كه له‌ڕۆژانی رابردوودا تۆپباران كرابوون.
شاندەكەی پەرلەمان شوێنە تۆپبارانکراوەکانییان بەسەرکردەوە و لەبارەی قەبارەی زیانەكان و ئەو شوێنانەی بەئامانجگیرابوون، زانیاريیان لە بەرپرسان و ھاووڵاتیان كۆكردەوە .
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان، زیانێکی زۆری ماددی، ژینگەیی، کشتوکاڵی و پەروەردەیی بەر خەڵکی ناوچە سنوورییەکان کەوتوون.
ئەندامانی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له باڵه‌كایه‌تیدا، به‌دواداچوونییان بۆ زیانه‌كانی تۆپبارانه‌كان كرد، له‌گه‌ڵ قایمقامی چۆمان کۆبوونەوە و دواتر یەک لەو شوێنانەی گوندی وه‌رده‌یان بەسەرکردوەوە، کە تۆپباران كرابوو.
هه‌روه‌ها شاندەکەی پەرلەمان سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری برادۆستیشیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان كۆبوونه‌وه و دواتر چوونە گونده‌كانی دۆڵی زه‌رزێ، كه ماوه‌ی سێزده رۆژ له‌ژێرتۆپبارانی چڕدا بوون.