عێراق: پێویستە بە جددی و وردی مامەڵە لەگەڵ کەمپی هۆلدا بکرێت
K24 - هەولێر
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته به‌وپه‌ڕی جددی و وردییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆلدا بكرێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، له دیدارێكی نێوان ئه‌عره‌جی و ده‌یڤید بێرگه‌ر، كاربه‌ڕێكه‌ری كاروباری ئه‌مه‌ریكا له عێراق، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و جیهان كراوە و تیشك خراوەتە سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆل له رۆژئاوای کوردستان.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌عره‌جی جه‌ختیكردووەتەوە، پێویسته به‌وپه‌ڕی وردی و جددییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆلدا بكرێت و راشیگه‌یاندووە، هاوكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به كه‌مپی هۆل، له هه‌مانكاتدا ناوچه‌كه و جیهان له مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه ده‌پارێزێت.
لای خۆیه‌وه كاربه‌ڕێكه‌ری كاروباری ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كات عێراق كۆتایی به چه‌قبه‌ستوویی سیاسی بهێنێت.
کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیمەکرات (هەسەدە) پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی کەمپەکەن.
کەمپی هۆل تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری چەکدارەکانی داعش، بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 71 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به داعشی تێدایه و نیوەی دانیشتووانی کەمپە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و زۆربەیان عێراقین، ئەو کەمپە بە مەترسی بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە قەڵەم دەدرێت چەند جارێکیش پشێوی لێکەوتووەتەوە، بۆیە بە فەرمی داوا لە وڵاتان کراوە هاووڵاتییانیان لەو کەمپە ببەنەوە وڵاتەکانیان.
کەمپی هۆل نزیکەی 30 ساڵ پێش ئێستا لەسەر سنووری عێراق – سووریا، لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بۆ پەنابەرانی عێراقی دروستکراوە، لەدوای سەرکەوتن بەسەر داعش‌یش، خێزانی هەزاران چەکداری داعشی لێ نیشتەجێ کراوە.