نوێترين زانيارى له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى توركياوه.. ئەمریكا ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری توركیا ده‌ربڕى
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تى ته‌قينه‌وه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك له ئه‌سته‌مبوڵ، داواكاری گشتی ئەمریكا رايگه‌ياند، ئامادەین لە لێكۆڵینەوەدا هاوكاری توركیا بكەین.
ته‌قينه‌وه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك كه به‌گه‌وره‌ترين فڕۆكه‌خانه‌ى توركيا هه‌ژمار ده‌كرێت، ره‌وشێكى ئه‌منى نوێيان له توركيا هێناوه‌ته ئاراوه و تا ئێستا ژمارەی گەشتە راگیراوەكانی ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داهاتووى فڕۆكه‌خانه‌كه له لایەن بەرپرسانی فڕۆكەخانەكەوە رانەگەیەندراوە.
.jpg)
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 له نزيك شوێنى رووداوه‌كه‌وه، بەرپرسانی توركیا رێگە نادەن زانیاری ورد و تەواو لەبارەی رووداوەكەوە بڵاو بكرێتەوە.
به گوێره‌ى دوايين لێدوانى ره‌سمى وه‌زيرى دادى توركيا تا ئێستا 10 كوژراو و 40 بريندار هه‌ن و گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه راگيراوون و ته‌نيا رێگه به‌و فڕۆكانه ده‌درێت كه له ئاسماندان و ده‌يانه‌وێت بنيشنه‌وه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه وەزیری دادی توركیا ئاشكرايكرد، یەكێك لە خۆكوژەكان بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی كردووە.
هه‌روه‌ها وه‌زيرى دادى توركيا گوتى: خۆكوژێك تەقەی لە گەشتیارەكان كردووە و بەو هۆيه‌وه ١٠ كەس گيانيان له‌ده‌ستداوه. به‌ڵام ميدياكانى توركيا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له ئه‌نجامى ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌دا 28 كه‌س كوژراوون و 60 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
په‌يامنێرى كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئه‌نجامده‌رانى ته‌قينه‌وه‌كان دوو خۆكوژ بوون و هەردووكیان لە ناو فڕۆكەخانەكەدا خۆیان تەقاندووەتەوە.
دەزگا ئەمنیەكانی توركیا بە دوای خۆكوژی سێیەمدا دەگەڕێن.
مانگی سوری توركی داوا لە هاووڵاتیان دەكات خوێن ببەخشن.
بەشێوەیەكی كاتی رێگە لە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكانی رووداوەكە گیراوە و رێگا بە میدیاكانی توركیا نادرێت بڵاوی بكەنەوە.
به گوێره‌ى دوايين زانيارى، گريمانه ده‌كرێت بۆمبێكى ديكه له فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتوركدا دانرابێت و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازيى و ئه‌منييه‌كان كۆبوويه‌وه و سه‌رۆك وه‌زيرانيش بڕياريدا ژوورێكى عه‌مه‌ليات بۆ چاودێريكردنى ره‌وشه‌كه پێكبهێنێت.