ریزبه‌ندی 100 باشترین یاریزانی مێژوو بڵاوكرایه‌وه
گۆڤاری Four Four Twoـی ئینگلیزی ئامارێكی له باره‌ی باشترین یاریزانه‌كانی مێژوو بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئاست و ئه‌نجام و كاریگه‌ری سه‌رجه‌م یاریزانه دیاره‌كان كردووه، به‌پێی ریزبه‌ندی 100 باشترین یاریزانی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی ده‌ستنیشان كردووه و لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینا پێشه‌نگی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
1ـ لیۆنێل مێسی:
لیۆ به یه‌كێك له كاریگه‌رترین یاریزانه‌كان ناوی له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هاتووه و هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه تاكه یاریزانه كه له 20 ساڵی رابردوو زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر تۆپی پێ هه‌بووه، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كان و لێدانه راسته‌وخۆیه‌كانی و بڕینی یاریزانان و به‌شداریكردنی له گۆڵه‌كان وایكردووه مێسی به باشترینی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان دیاریی بكرێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه هیچ یاریزانێك هێنده‌ی لیۆ نه‌یتوانیوه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئاستی به‌جێگیری و كاریگه‌ری بمێنێته‌وه.
2ـ دیێگۆ ماڕادۆنا:
ئه‌م فسانه كۆچكردووه ئارجێنتینایه هه‌ڵگری نازناوی مۆندیالی 1986ـه و پێشتر یاریی بۆ بۆكاجۆنیۆرز، بارسێلۆنا، ناپۆلی و سێڤییا كردووه و پله‌ی دووه‌می گرتووه و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ و پێلێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ماڕادۆنا له ساڵی 1982 ریكۆردێكی گه‌وره و مێژوویی تۆمار كرد كاتێك به 5 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له كۆی 58 یاری، 38 گۆڵ و 18 ئاسیستی كرد، به‌ڵام زۆرترین گۆڵی به درێسی ناپۆلی كرد له كۆی 257 یاری، 115 گۆڵ و 61 ئاسیستی كرد، دوای كۆچكردنی یاریگه‌ی یانه‌ی ناپۆلی به ناوی دیێگۆ ماڕادۆنا كرا.
3ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ:
ئه‌م ئه‌ستێره پورتوگالییه له دوایین یاریی سه‌ركردایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتدی كرد و گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كان گه‌یانده 700 گۆڵ، پێشتر ریكۆردێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد كاتێك به گرێبه‌ستێكی 80 ملیۆن پاوه‌ندی رووی له ریال مه‌درید كرد، ئێستا خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و 5 نازناوی چامپیۆنزلیگه، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا ئاستی به‌ره‌و داكشان ڕۆیشتووه و پله‌ی سێیه‌می باشترینی مێژووی گرتووه.
4ـ پێڵێ:
ئه‌م ئه‌فسانه به‌رازیلییه له ته‌مه‌نی 17 ساڵی توانی ببێته گه‌نجترین یاریزانی بگاته یاریی كۆتایی مۆندیالی 1958، له یاریی پێشكۆتایی هاتریكی كرد، 3 نازناوی مۆندیالی به‌ده‌ستهێنا، به یه‌كێك له كاریگه‌رترین یاریزانه‌كانی مێژووی به‌رازیل داده‌نرێت.
پله‌كانی دیكه‌ی ریزبه‌ندی
زینه‌دین زیدان ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و هه‌ڵگری نازناوی مۆندیالی 1998 پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی گرتووه، یوهاین كرۆیفی ئه‌فسانه‌ی هۆڵه‌ندی له پله‌ی شه‌شه‌م دێت.
جۆرج بێست، پێكنباوه‌ر، پوشكاش، رۆناڵدۆ نارزاریۆ له پله‌كانی حه‌وته‌م تا ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێن.
میشێل پلاتینی فه‌ره‌نسی پله‌ی سێزده‌یه‌می گرتووه، پاوڵۆ مالدینی ئیتاڵی له پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌م دێت، رۆماریۆ پله‌ی هه‌ژده‌یه‌می گرتووه، ئه‌ندرێس ئینیێستای ناوه‌راستكاری ئیسپانیا له پله‌ی بیسته‌م ده‌بینرێت.
له پله‌كانی 22 تا 28 ماركۆ ڤان باستن، ئۆزیبیۆ، چاڤی هێرناندێز، كارلۆس ئالبێرتۆ، رۆناڵدینیۆ، روو گولێت، مانوێل نویر دێن.
رۆبێرتۆ باجیۆی هێرشبه‌ری ئیتاڵیا له پله‌ی 40 دێت، جیانلویجی بووفۆنی گۆڵپارێزی ئیتاڵیا له ریزبه‌ندی 45ـی باشترینی مێژوو دێت، تێری هێنری پله‌ی 49ـی گرتووه.
دانی ئالڤێسی به‌رگریكاری به‌رازیلی و ئێریك كانتۆنای فه‌ره‌نسی له پله‌ی 73 و 74 دێن. واین روونی، فلیپ لام و ئالان شیره‌ر له پله‌كانی 84 تا 86 دێن، رۆبێرتۆ كارلۆسی به‌رگریكاری به‌رازیلی له پله‌ی 90 ده‌بینرێت.
لویس فیگۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له خانه‌ی 94ـی باشترینی جیهان دێت، خاڤێر زانیتی، جۆرج ویا، ریكاردۆ كاكا و ماریۆ كێمپێس له ریزبه‌ندی 96 تا 99 دێن.
جۆرج هاجی ئه‌فسانه‌ی رۆمانی و یاریزانی پێشووی یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه دێت و پله‌ی 100ـه‌می گرتووه.