دادگای فیدراڵی عێراق كێشەكانی پەرلەمانی لە بەرژەندی جبووری یەكلایی كردەوە
K24 - ھەولێر
دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك بەسەر كێشەكانی پەرلەمانی عێراق، دادگای فیدراڵی عێراق، کێشەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لەبەرژەوەندی سەلیم جبووری یەکلایی کردەوە.
دوای سێ جار دواخستن سەرەنجام دادگای فیدراڵی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، کۆبوونەوەی رۆژانی 14و 26ی نیسانی رابردو‌و، هەروەها بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی سه‌لیم جبووری و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بە نایاسایی راگەیاند.
یاسایی بوون و نایاسایی بوونی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق مایه‌ی مشتومڕی لایه‌نه ناكۆكه‌كان بوو، به‌ڵام دادگای فیدراڵی دۆسیه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه و كۆبوونه‌وه‌كانی مانگرتووانی به نایاسایی دانا.
هاوکات، جبووری 1مانگی تەمموزی دیاریكردووه بۆ كۆتایی پشووی په‌رله‌مانی عێراق و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان.
ڕۆژی 14ی نیسانی رابردو‌و، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری مانگرتووی عێڕاق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان جه‌نابی کۆبوونەوەیەکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان ئەنجامداو تیایدا بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان ده‌ركرد.