كه‌نه‌دا راهێنان به سوپای ئۆكرانیا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، ئه‌نیتا ئاناند، له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وارشۆ، رایگه‌یاند، ئۆتاوا 40 شاره‌زای سه‌ربازی ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا ده‌كات.
ئه‌و وه‌زیره‌ی كه‌نه‌دا، روونیكرده‌وه، شاره‌زا سه‌ربازییه‌كانی كه‌نه‌دا، له پۆڵه‌ندا ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنان به هێزه‌كانی ئۆكرانیا بكه‌ن.
بڕیاره ئه‌و راهێنانانه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست پێ بكه‌ن و تێیدا هێزه‌كانی ئۆكرانیا له باره‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوچه مینڕێژكراوه‌كان راهێنانیان پێ بكرێت.
شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له 24ی شوباتی رابردوودا هه‌ڵگیرسا. مۆسكۆ رایگه‌یاندووه، ئۆكرانییه‌كان، ماوه‌ی هه‌شت ساڵه خه‌ڵكی نه‌ژادڕووسی دانیشتووی ئۆكرانیا ده‌چه‌وسێننه‌وه و رێگه ناده‌ن خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی به رووسی ده‌دوێن، چاره‌نووسی خۆیان دیار بكه‌ن.