به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌وتی سپی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابینده‌كرێت

ناوه‌ندێكی خوێندن له‌ هه‌ولێر/ ئه‌رشیڤ
ناوه‌ندێكی خوێندن له‌ هه‌ولێر/ ئه‌رشیڤ

K24 – هه‌ولێر:

به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌وتی سپی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابینده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (8000.000 هەشت ملیۆن) لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابیندەکرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پرۆسەی دابەشکردن دەستیپێکردووە، تاكو ئێستا (2٫717٫275) دوو ملیۆن و حەوت سەد و حەڤدە هەزار و دووسەد و حەفتا و پێنج لیتر بە سەر ناوەندەکانی خوێندن دابەشکراوە و لە ناوچە ساردەکانەوە دەستپێکراوە.