لوبنان و ئیسرائیل له باره‌ی سنووری ئاویی نێوانیان رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
لوبنان و ئیسرائیل له باره‌ی سنووری ئاویی نێوانیان گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م سوودوه‌رگرتنیان له كێڵگه‌كانی غاز له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر كرد.
ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌مه‌ریكا میانگیری له نێوان لوبنان و ئیسرائیل ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، یائیر لبید، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وتی: ئێمه گه‌یشتینه رێككه‌وتنێكی مێژوویی.
وتیشی: ئه‌و رێككه‌وتنه ئاسایشی ئیسرائیل تۆكمه‌تر ده‌كات. ملیاران دۆلار گه‌شه‌ی ئابووریمان ده‌بێت، چونكه سنووری باكوورمان سه‌قامگیر ده‌بێت.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئه‌منیی ئیسرائیل بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه كۆببێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی لوبنان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ره‌شنووسی كۆتایی رێككه‌وتنه‌كه به دڵی لوبنانه و پێی رازییه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستیی لوبنانه.
هه‌روه‌ها هاتووه: لوبنان مافی هه‌یه سوود له سامانه سرووشتییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
پێش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مێشال عۆن، له 31ی ئه‌م مانگه كۆتایی بێت، هه‌ردوولا گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆزێف بایدن، ستایشی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كرد و به مێژوویی وه‌سفیكرد و داوایشی كرد، هه‌ردوولا پێیه‌وه پابه‌ند بن.
ئه‌مڕۆ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان به سه‌رۆكایه‌تی نه‌جیب میقاتی، رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندن به ره‌شنووسی ئینگلیزی رێككه‌وتننامه‌كه، كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێشنیاز كراوه.
هه‌روه‌ها حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌جیب میقاتی وتی: سبه‌ی چوارشه‌ممه سه‌رۆكی كۆمار به ره‌سمیی هه‌ڵوێستی كۆتایی خۆی له باره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت.
میقاتی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ عۆن كۆبووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، حكومه‌ت به ده‌قی ره‌شنووسه ئینگلیزییه‌كه رازییه، به‌ڵام عۆن سه‌رقاڵی چاوخشاندنه‌وه‌یه به وه‌رگێڕانه عه‌ره‌بییه‌كه.
حزبوڵڵای لوبنان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه هه‌وڵی له‌باربردنی رێككه‌وتنه‌كه ده‌دات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان له وته‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه رابگه‌یه‌نێت.
نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكایی ئامۆس هوكستین، ره‌شنووسی كۆتایی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئاماده كردووه و مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئیسرائیل پێی رازی بووه و لوبنانیش داوای هه‌ندێك گۆڕانكاری ده‌كرد.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئیسرائیل ره‌تیكرده‌وه رازی بێت به داوای گۆڕانكارییه‌كانی لوبنان، به‌ڵام هه‌ردوولا درێژه‌یان به گفتوگۆ دا.
كێڵگه‌ی غازی كاریش، خاڵی ناكۆكیان بوو، ئیسرائیل پێی وابوو به ته‌واوه‌تی له سنووری ئاوی خۆیدایه و نابێت بخرێته دانووستانه‌وه.
لوبنان داوای به‌شێكی له‌و كێڵگه‌یه ده‌كرد. به‌ڵام حزبوڵڵای لوبنان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل وه‌به‌رهێنان له‌و كێڵگه‌یه بكات، هێرشی ده‌كاته سه‌ر.
ئیسرائیل رایگه‌یاندووه، له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا له‌و كێڵگه‌یه ده‌ست به كار ده‌كات.
به گوێره‌ی ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه، كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی كردووه، كێڵگه‌ی كاریش به ته‌واوی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل‌دا ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا كێڵگه‌ی قانا ده‌درێته لوبنان، هه‌رچه‌نده به‌شێكی ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل.