رووسیا كۆمپانیای مێتا ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا كۆمپانیای مێتا كه خاوه‌نداریه‌تی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتسئه‌پ ده‌كات، ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكۆتبه‌ری 2022)، ده‌سته‌ی چاودێری دارایی رووسیا ئاشكرایكرد، كۆمپانیای مێتای خستووه‌ته لیستی "لایه‌نه تیرۆریست و توندڕه‌وه‌كان" به‌هۆی هاندان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی "هه‌واڵی ناڕاست" له‌باره‌ی جه‌نگی رووسیاوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، له مانگی ئادار/مارتی رابردوو، دادگای رووسیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و ئینستاگرامی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، به بیانووی هاندانی توندوتیژی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نادروست له‌باره‌ی رووسیاوه له جه‌نگی ئۆكرانیا.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند.