کۆشكی سپی: هیچ ئاماژه‌یه‌ک نییه پوتن بژارده‌ی ئه‌تۆمیی هه‌ڵبژاردبێت

K24 - هەولێر:
جۆن كێربی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، هیچ ئاماژه‌یه‌ک نییه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن به‌كارهێنانی چه‌كی ئەتۆمی یان چه‌كی كۆمەڵكوژی هه‌ڵبژاردبێت.
جۆن كێربی له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له رێگه‌ی زوومه‌وه سازیكردبوو، زانیاریی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌لایه‌ن رووسیاوه دژی ئۆكراینا، كێربی رایگه‌یاند: "هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستماندا نییه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پوتن بڕیاری دابێت چه‌كی ئه‌تۆمی یان چه‌كه كۆمەڵكوژهكانی دیكه دژی ئۆكرانیا به‌كاربهێنێت".
كێربی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، رووسیا له‌وباره‌یه‌وه هیچ ئاماده‌كارییه‌كی نه‌كردووه و دۆخێک له ئارادا نییه كه پێویست بكات له ئێستادا ئه‌مەریكا هه‌ڵوێستی ستراتیژی ئه‌تۆمیی خۆی بگۆڕێت.
جۆن كێربی باسی له‌وه‌شكرد، هیچ كه‌سێک خوازیار نییه "گرژیی ئه‌تۆمیی" ههڵبكشێنێت و پشتیوانیی ئه‌مەریكا بۆ ئۆكرانیا له‌رووی به‌رگریی ئاسمانییه‌وه درێژه‌ی ده‌بێت.