راپۆرتێک: داعش لە عێراق چاوەڕێی دەرفەتێک دەکات

دیمەنێکی شاری مووسڵ دوای رزگارکردنی لەدەستی داعش
دیمەنێکی شاری مووسڵ دوای رزگارکردنی لەدەستی داعش

K24 - هەولێر

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئاماژە بەوە دەکات، کە داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە و چاوەڕێی دەرفەتێک دەکات، بۆ چڕکردنەوەی جموجۆڵ و کردەوە تیرۆریستییەکانی.

لە راپۆرتێکی پێگەی هەواڵی ئاراب نیوز، ئاماژە بەوە کراوە، دوای هەشت ساڵ لە داگیرکردنی رووبەرێکی فراوانی عێراق، ئێستا داعش لە دۆخی پێشتریدایە و ناوچەیەکی زۆری خاکی عێراق و سووریای لەژێر دەستە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، رێکخراوەکە نەبوونی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە عێراق و سووریا بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەی دووبارە دەرکەوێتەوە و فاکتەرەکانی یارمەتیدەر بۆ فراوانکردنی جموجۆڵەکانیش ئێستا لە عێراق و سووریا هەن.

باس لەوەشکراوە، ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان رێگەی خۆشکردووە داعش لە چەندین شاری عێراق هێرش بکات لە شارەکانی دیالە، کەرکووک و سەڵاحەدین.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، لە ئاڵۆزییەکانی گرتووخانەی غوێران لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سەدان چەکدار توانیان رابکەن و ئەوەش مەترسی دەرکەوتنەوەیەکی بە‌هێزتری داعشی زیاتر کردووە.