چوارچێوەی هەماهەنگی: ترسمان لە کاردانەوەی رەوتی سەدر نییە

K24 – هەولێر
فازڵ مه‌وات، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به‌دووری ده‌زانێت كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه پەرلەمانی عێراق، كاردانه‌وه‌ی خێرای سه‌درییه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه.
مه‌وات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پینجشه‌ممەی پەرلەمانی عێراق تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری وڵات، "بێگومان نازانین كاردانه‌وه‌ی سه‌در چی ده‌بێت، به‌ڵام به‌دووری ده‌زانین سه‌در دژی ئه‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان بێت."
ئەو دووپاتیشی کردەوە، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ترسی له كاردانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در نییه، چونكه دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ته‌واو یاسایی و ده‌ستوورییه، سه‌درییه‌كان خۆیان به‌رپرسی كشانه‌وه‌یانن له پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له حكومه‌تدا به‌شداربن، ئێمەش رێز له بڕیاره‌كه‌یان ده‌گرین.
رۆژی11ـی تشرینی یه‌كه‌م، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی (13ـی تشرینی یه‌كه‌م) وه‌ك كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق، ده‌ستنیشانكرد.
دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کاندیدی هاوبەشیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوون.
ڤیان سەبری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، تەواوی لایەنە یەکەمەکانی براوەی هەڵبژاردن کاندیدی پۆستە باڵاکانیان دیاریکردووە و لەنێو کوردیش پارتی براوەی یەکەمە و دەبێ کاندیدی سەرۆککۆمار بۆ پارتی بێت.
ئەو گوتیشی: لەگەڵ یەکێتی تائێستا لەسەر کاندیدی سەرۆککۆمار نەگەیشتووینەتە هیچ رێککەوتنێک، ئەگەر بە زۆرینە بێت. ئەوە پارتی وەک حزبی یەکەم لە هەرێمی کوردستان، زۆرینەیە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتی: ئێمە نامانەوێت سیناریۆی 2018 دووبارە ببێتەوە، چونکە ئەو کەسانەی ئەوکات سەرۆککۆماریان دیارکرد، کوردستانی نەبوون".