1200خێزان بەھۆی داعش شرگاتیان جێھێشتووە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرای كرد نزیكەی 1200 خێزان تا ئێستا شارۆچكەی شەرگاتیان جێھێشتووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق زیاتر لە 600 خێزان لە ئاوارەكانی شەرگات لە شارۆچكەی بێجی نیشتەجێ كراون و خۆراك و داو و دەرمانیان بۆ دابینكراوە.
ھەروەھا ئەوەش ئاشكرا كراوە، لە دوو رۆژی رابردوودا نزیكەی 580 خێزانی دیكە لە شەرگات و دەوروبەری لە بەشەكانی دیكەی پارێزگای تكریت نیشتەجێ كراون.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە كە پێشبینی دەكرێت لەگەڵ بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شەرگات ژمارەكی زۆرتری خەڵكی شەرگات ئەو ناوچانە جێبھێڵن.