فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق: گفتوگۆكان له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه به‌رده‌وامن

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، گفتوگۆكان له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وامن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (12ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به كوردستان24ـی راگه‌یاند، گفتوگۆكان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆككۆمار به‌رده‌وامن.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (12ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، فازڵ مه‌وات، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند: به‌دووری ده‌زانم كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی پەرلەمانی عێراق، كاردانه‌وه‌ی خێرای سه‌درییه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه.
مه‌وات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پینجشه‌ممەی پەرلەمانی عێراق تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری وڵات، "بێگومان نازانین كاردانه‌وه‌ی سه‌در چی ده‌بێت، به‌ڵام به‌دووری ده‌زانین سه‌در دژی ئه‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان بێت."
دووپاتیشی کردەوە، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ترسی له كاردانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در نییه، چونكه دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ته‌واو یاسایی و ده‌ستوورییه، سه‌درییه‌كان خۆیان به‌رپرسی كشانه‌وه‌یانن له پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له حكومه‌تدا به‌شداربن، ئێمەش رێز له بڕیاره‌كه‌یان ده‌گرین.
رۆژی11ـی تشرینی یه‌كه‌م، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی (13ـی تشرینی یه‌كه‌م) وه‌ك كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ده‌ستنیشانكرد.