ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه پشتیوانی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پارتی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپاسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پارتی ده‌كات بۆ كشاندنه‌وه‌ی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و پاڵپشتیكردن له كاندیدكردنی له‌تیف ره‌شید وه‌ك كاندیدێكی هاوبه‌شی نێو ماڵی كوردی بۆ ئه‌و پۆسته.
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: ئێمە رێز لەو دەستپێشخەریی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌گرین كه مه‌به‌ست لێی ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشییه و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی رێككه‌وتنی نیشتمانی بۆ ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستووریه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسادا هاتووه: ئێمه پاڵپشتی ته‌واو له‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی ده‌كه‌ین و داوا له له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به‌ده‌نگ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه بێن، چونكه ئه‌مه تاكه رێگه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به چه‌قبه‌ستووی سیاسی كه بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت و وڵاتی خستووه‌ته نێو بارودۆخێكی مه‌ترسیدار.
ئه‌مه له كاتێكدایه، سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆككۆماری عێراق كۆده‌بێته‌وه.