له‌ خورماتوو كه‌سێك كوژرا

بكوژه‌كه‌ نادیاره‌ و بۆ جێگه‌یه‌كی نه‌زانراو هه‌ڵاتووه‌

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له‌ قه‌زای خورماتوو ڕایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ قه‌زای خورماتوو، ته‌قه‌ی له‌ هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی كردووه‌ و كوشتوویه‌تی.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌و هاوڵاتییه‌ سڤیله‌ له‌ ناوه‌ڕاستی گه‌ڕه‌كی "تین" له‌باشووری شاری خورماتوو كوژراوه‌ و ناوی" عه‌باس حه‌سه‌ن شوكر" ه‌.

له‌ پاش كوشتنی ئه‌و هاوڵاتییه‌، چه‌كداره‌كه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕایكردووه‌.

تا ئێستا هۆكاری كوشتنی ئه‌و هاوڵاتییه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.