فیفا له كاتی مۆندیال سه‌رجه‌م خوله‌كانی جیهان راده‌گرێت
سیروان نه‌جمه‌دین سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پیی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆگرامێكی وه‌رزشی سۆشیاڵ میدیا و رادیۆی كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ره‌نگه به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیال خولی نایابی كوردستان رابگرن، ده‌شڵێت: ئه‌مساڵ خولێكی جیاواز و ناوازه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ هه‌موو گرفتێك سزایه‌ك ئاماده‌كراوه.
سیروان نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات جگه له 4 یانه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌غدا هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی خولی نایابی عێراق به ئه‌ندازه‌ی یانه‌كانی كوردستان هانده‌ریان نییه، ده‌شڵێت: له ئێستاوه ته‌واوی رێنماییه‌كانمان به‌سه‌ر یانه‌كاندا دابه‌ش كردووه، له به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداوێك و هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی ده‌سته‌ی كارگێری یان یاریزانێك یان بۆ هانده‌ران ده‌ستوور و سزایه‌كمان داناوه و چاوپۆشی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌ین.
سیروان نه‌جمه‌دین گوتیشی: له‌مه‌ودوا چیتر پێویست ناكات هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو له به‌رامبه‌ر كاری ئاژاوه‌گێری بانگهێشتی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری بكه‌ین، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر سزایه‌كه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
به‌پێی بڕیارێكی فیفا پێویسته له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر ده‌بێت سه‌رجه‌م خوله‌كانی جیهان بوه‌ستێن.
له‌مباره‌یه‌وه له به‌رسیڤێكی كوردستان24 ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیال بیریان له چه‌ندان بژارده كردووه و یه‌كێكیان له‌و گریمانانه وه‌ستاندنی خوله‌كانی كوردستانه.
سیروان نه‌جمه‌دین ده‌شڵێت: سرووشتی خولی كوردستان جیاوازه له خوله‌كانی دیكه، به‌ڵام ئێمه نووسراوێكمان ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و یاسای وه‌ستاندنی خوله‌كان ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده یارییه‌كانی ئێمه له رۆژدا ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ندان بژارده‌مان له‌به‌رده‌مه، ره‌نگه خوله‌كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیال رابگرین، یان ئه‌گه‌ر بزانین یارییه‌كی مۆندیال هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان ره‌نگه ئه‌و یارییه دوابخه‌ین.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه به به‌شداریی 15 یانه وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێبكات، 3 یاریی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌كرێن، رۆژی هه‌ینیش چوار یارییه‌كه‌ی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.