یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كشێته‌وه‌

لۆگۆی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
لۆگۆی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان،  بڕیاریدا  له‌ دوای 6ـی نۆڤێمبه‌ره‌وه‌ نه‌چنه‌  هۆڵی په‌رله‌مان و له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بكشێنه‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو:

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-10-2022، ئەنجوومەنی سەكردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە سەرپەرشتی بەڕێز/ د.هادی عەلی سەرۆكی ئەنجوومەن و ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی، كۆبونەوەیەكی نائاسایی گرێداو لە كۆبونەوەكەدا پرسی وەرگرتنی هەڵوێست لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەكی نایاسایی تاووتوێكرد و ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە ـ كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت، لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

12-10-2022