فراکسیۆنی پارتی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار رادەگەیەنێت

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف

K24 – هەولێر

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار رادەگەیەنێت.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە، بۆ ئەوەی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بخاتەڕوو.

گوتیشی: "فوئاد حوسێن، سەرۆکی شاندی پارتی بۆ دانوستانەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی دەکات".

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/10/2022، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە و هەر یەک لە فراكسیۆنەکانی ئیشراق كانوون و ئیمتیداد رایانگەیاندووە، بەبشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکەن.

بەگوێرەی دوایین هەڵبژاردنەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا خاوەن 31 کورسییە و گەورەترین حزبی کوردستانە، رۆڵ و پێگەی پارتی لە عێراق و ناوچەکەدا کاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسی هەیە.