مسته‌فا كازمی: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانم راسپاردوون ئاسایشی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بپارێزن

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یێنێت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی راسپاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بپارێزن.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی كازمی هاتووه‌: لە کاتێکدا ئێمە پشتگیری لە تەواوکردنی شایسته‌ دەستوورییه‌كان دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی، ئێمە هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان راسپاردووه‌  بۆ دەستەبەرکردنی ئه‌من و ئاسایشی تەواو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی پەرلەمان.

ده‌شڵێت: بە تووندی هەر هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە پرۆسەی دیموکراسی رەتدەکەینەوە.

تویته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی
تویته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی