سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی فاروق ئەلبەریر کرد 

گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی فاروق ئەلبەریر، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و تاوان(UNODC) لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، بە تایبەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو و ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن بە مرۆڤ.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەبوونی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ بە بەرزی نرخێنرا، کە بەشێکە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادیی و دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی.

,