كازمی پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید و محه‌ممه‌د شیاع سوودانیی ده‌كات

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق

K24 – هه‌ولێر:

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، پیرۆزبایی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ له‌تیف ره‌شید و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد.

كازمی له‌ رێی تویته‌ره‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی كۆماری عێراق كرد و داوای له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد، هاوكاری و پشتیوانی بكه‌ن.

هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد، به‌ بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.