سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی
نێچیرڤان بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق.

له‌ توێتێكدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، "هيوادارم هه‌موو لايه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ هاوكار بن بۆ داهاتوویه‌کی باشتر و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێكی‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاريى هاووڵاتيان و ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه"‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌ ده‌نگی 269 په‌رله‌مانتار، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.