8 گه‌وره‌ترین ئابڕووچوون له مێژووی وه‌رزشی جیهان
له‌م دواییه ئابڕووچوونێكی وه‌رزشی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، كاتێك یاریزانێكی شه‌تره‌نجی ئه‌مریكا به ناوی هانس نیمان له كاتی ده‌ستگیركردنی ددانی به‌وه دانا كه له كاتی پێشبڕكێ جیهانییه‌كان زیاتر له 100 یارییدا فێڵی كردووه و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی گۆڕیوه.
ماڵپه‌ڕی Chess تایبه‌ته به شه‌تره‌نج له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه كه ئه‌و شه‌تره‌نجزانه ئه‌مریكییه به‌هۆی فێڵكردن داهاتێكی زۆری كۆكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا 10 گه‌وره‌ترین و سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین فێڵكردنی وه‌رزشوانانی له كاتی پێشبڕكێ جیهانییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
1ـ یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ته‌كنه‌لۆژیای به نهێنی به‌كارهێنا
بایسكیلسواری به‌لجیكی (ڤیلێربۆند) به نهێنی ئامێرێكی كاره‌بای به نهێنی له تایه‌ی دواوه‌ی بایسكیله‌كه‌ی شاردبووه‌وه، ئه‌م فێڵه‌ی له كاتی پێشبڕكێی بایسكیلسواری جیهانی 2022 بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌كارهێنا، به‌ڵام له لایه‌ن فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بایسكیلسواری جیهانی ئاشكرا كرا كه تێیدا له كاتی پشكنین دا ده‌ركه‌وت له نێو بایسكیله‌كه‌دا ماتوڕێكی كاره‌بایی ئیشی كردووه، ئه‌م رووداوه وایكرد فیدراسیۆنی بایسكیلسواری رێوشوێنی تایبه‌ت بگرێته‌به‌ر بۆ دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئابڕووچوونه ته‌كنه‌لۆژیاییه.
De Wielerbond wil Femke Van den Driessche (19) levenslang schorsen voor het motortje in haar fiets. pic.twitter.com/eWSYJquesQ
— MNM (@MNMbe) March 7, 2016
2ـ دوای 21 ساڵ ده‌ركه‌وت پیاو بووه
له ئۆڵمپیكی ساڵی 1936 له پێشبڕكێی بازدانی به‌رز بۆ ئاستی ئافره‌تان، وه‌رزشوانی ئه‌ڵمانی (دۆرا راتگنی) پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا و دوای 3 ساڵ ریكۆردێكی جیهانی تۆمار كرد كاتێك توانی 1.68 مه‌تر باز بدات، ئه‌وكات نازناوی هیتله‌ریان به‌و وه‌رزشكاره ئه‌ڵمانییه به‌خشی.
تا ساڵی 1957 ئه‌و ریكۆرده‌ی به ناوی خۆی هێشته‌وه، دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و وه‌رزشكاره ئافره‌ت نه‌بووه به‌ڵكو پیاو بووه و ناوی (هێرمان) بووه به‌شداریی له پێشبڕكێی ئافره‌تان كردووه و ئه‌ندامی نێرینه‌ی توند له ڕانی به‌ستبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو پیاو ده‌رنه‌كه‌وێت.
Sofia Goggia ha assolutamente ragione e mi ha fatto ricordare l'incredibile storia di Dora Ratjen, un uomo che gareggiò l'olimpiade del 36 da donna.
— Davide Scifo 🌀 (@strange_days_82) April 18, 2022
#SofiaGoggia pic.twitter.com/wKMtXTJC0o
3ـ له پشكنینی جه‌سته‌یدا شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ركه‌وت
ئه‌فسانه‌یه‌كی پۆڵه‌ندی به ناوی سپرینت ستێلا هه‌مان ئابڕووچوونی (هێرمان)ـی وه‌رزشكاره ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، كاتێك بووه خێراترین ئافره‌ت له جیهان دا كاتێك توانی ببێته یه‌كه‌م كه‌س كه به‌ربه‌ستی راكردنی 100 مه‌ترسی به 12 چركه تێپه‌ڕ بكات، هه‌روه‌ها له پێشبڕكێی 200 مه‌تری به 24 چركه ته‌واو كرد، به‌مه‌ش له ئۆڵمپیكی ساڵی 1932 مێدالیای زێری به‌ده‌ستهێنا، پاشان له ئۆڵمپیكی 1936 توانی مێدالیای زیو ببباته‌وه و 17 ریكۆردی جیهانی تۆمار كرد.
ئه‌م وه‌رزشكاره پۆڵه‌ندییه تا ساڵی 1980 نهێنییه‌كه‌ی جه‌سته‌ی شارده‌وه و ئاشكرا نه‌بوو، دواتر به‌ڕێكه‌وت له رووداوێكی چه‌كداریدا له ناوه‌ندێكی بازرگانی له شاری كلیڤلاند له ئه‌مریكا كوژرا، دواتر له پشكنینی جه‌سته‌یدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و وه‌رزشكاره پیاوه بووه.
4ـ له كاتی ماراسۆنێكی راكردن دا سواری میترۆ ده‌بێت
له یه‌كێكی دیكه له سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین ئابڕووچوونه‌كانی مێژووی وه‌رزشی، راكه‌رێكی وڵاتی كوبا به ناوی (رۆزی رۆیز) له ماراسۆنی ساڵی 1980ـی شاری بۆستن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد، كاتێك توانی مه‌ودای ماراسۆنه‌كه به 25 خوله‌ك ببڕێت، ئه‌مه‌ش گومانی له لایه‌ن لێژنه‌ی رێكخستنی ماراسۆنه‌كه دروست كرد، دواتر له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌و له كاتی ماراسۆنه‌كه له نیوه‌ی رێگا میترۆی به‌كارهێناوه.
Happy 40th Rosie Ruiz Day. The ultimate badass #banditrunner.
— Boston Radio Watch® (@bostonradio) April 20, 2020
pic.twitter.com/DFG2TX9kAF
5ـ كلیلێكی جادوویی له نێو شمشێره‌كه‌ی شاردبووه‌وه
بۆریس ئۆنیشچێنكۆی ئۆكراینی له پێشبڕكێی شمشێربازی به‌شداری له 3 ئۆڵمپێك كردووه، به‌هۆی فێڵه به‌ناوبانگه‌كه‌ی له ئۆڵمپیكی مۆنتریالی ساڵی 1976 ئابڕووچوونێكی گه‌وره تۆماركرا.
ئۆنیشچێنكۆ كلیلێكی كاره‌بایی له نێو شمشێره‌كه‌ی شاردبووه‌وه كه به‌هۆیه‌وه فشارێكی زۆری له‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی دروست ده‌كرد، دواتر ئاشكرا بوو، ئه‌گه‌رچی ئه‌و وه‌رزشكاره به‌رگری له خۆی كرد كه ئه‌و شمشێره هی ئه‌و نییه، به‌ڵام كه‌س باوه‌ڕێ پێ نه‌كرد و دوورخرایه‌وه.
6ـ به چه‌قۆ برۆیه‌كانی خۆی بڕی
له ساڵی له 1989 له یاریگه‌ی ماراكانا هه‌ڵبژارده‌ی چیللی 1 ـ 0 به به‌رازیل دۆڕا، به‌مه‌ش چیللی بۆ مۆندیالی 1990ـی ئیتاڵیا سه‌رنه‌كه‌وت، له‌وكاته‌دا رۆبێرتۆ رۆخاسی گۆڵپارێزی چیللی سوودی له ئاژاوه‌گێری هانده‌رانی به‌رازیل وه‌رگرت كاتێك چه‌ندان كه‌لوپه‌ل و دار و شتیان فڕێدایه نێو یاریگه، ئه‌و گۆڵپارێزه‌ش چه‌قۆیه‌كی ده‌رهێنا و برۆیه‌كانی خۆی بڕی، وه‌كو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ی وا له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور بكات یارییه‌كه دووباره بكه‌نه‌وه.
En 1989, lors d'un match décisif Brésil contre Chili pour la qualification en Coupe du monde, le gardien Chilien Roberto Rojas s'entailla lui-même le visage avec un scalpel caché dans ses gants, après qu'un fumigène ait atterri près de lui.
— Vibrons Foot (@VibronsFoot) January 12, 2022
pic.twitter.com/r8Xlf73w2r
7ـ ریسوابوونێك له مێژووی وه‌رزشی ئیسپانیادا
تیمی باسكه‌ی RFIDFـی ئیسپانیا پێكهاته‌یه‌كی ساخته‌ی بۆ یارییه‌كانی پاڕائۆڵمپیكی سیدنی 2000 دروستكرد كه تایبه‌ت بوو به وه‌رزشكاره خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان، ئیسپانیا مێدالیای زێری به‌ده‌ستهێنا، دواتر ده‌ركه‌وت جگه له دوو یاریزان ئه‌وانی دیكه هه‌موویان كه‌سانی ئاسایی بوونه و هیچ كه‌موكورتییه‌كی جه‌سته‌ییان نه‌بووه.
8ـ بچووكردنه‌وه‌ی ستوونی گۆڵه‌كانی
له ساڵی 2009 كامیراكان فێڵێكی كیم كریستنسنی گۆڵپارێزی دانیماركیان ئاشكرا كرد كه هه‌وڵی ده‌دا له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆبیرۆ گۆڵه‌كه‌ی بچووك بكاته‌وه و به دزی ستوونی گۆڵه‌كانی بۆ ناوه‌وه ده‌جوڵاند و ستوونه‌كانی له‌یه‌كتر نزیك ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون ته‌واو بێت.
11 years ago today IFK Göteborg goalkeeper Kim Christensen was caught cheating when he tried to make the goal smaller. pic.twitter.com/5VmYxlhgzr
— The Blizzard (@blzzrd) September 23, 2020