بۆ ئه‌وه‌ی بچیته ئه‌مریكا ده‌بێ فه‌یسبووك و تویته‌رت هه‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی فیدراڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێشنیاری كردووه،له فۆڕمی هاتنه ناو ئه‌مریكادا، زانیاری له‌باره‌ی هه‌ژماری "فه‌یسبووك" و "تویته‌ر" له‌و كه‌سانه وه‌ربگیرێت كه ده‌یانه‌وێت بێنه ناو ئه‌و وڵاته‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م پێشنیاره ئه‌وه‌یه، زانیاری له‌و كه‌سانه كۆبكرێته‌وه كه داواكاری بۆ چونه ناو ئه‌مریكا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا سوودییان لێوه‌ربگیرێت.
ڕۆژنامه‌ی:نیویۆرك تایمز" له‌وباره‌وه زانیاری له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی" پێده‌چێت داواكردنی هه‌ژماری فه‌یسبووك و تویته‌ر له داواكارانی چوونه ئه‌مریكا، ناچاری نه‌بێت و كه‌سێك ویستی بیدات ئاساییه و گه‌ر نه‌شیه‌وێت ئاشكرای بكات هیچ ناچار نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره توانایی زیاتر ده‌خاته به‌رده‌ست لێكۆڵه‌ره‌وانی" ده‌سته‌ی پاراستنی سنوور" و گومرگ" بۆ لیكۆڵینه‌وه و پێشنیاره‌كه‌ش سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كراوه.
ئه‌م پێشنیارانه هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی چالاكی گروپه توندڕه‌وه‌كان له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، و به پێی لێكۆڵینه‌وه ئه‌منییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه تیرۆریستییه‌كان له‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا هه‌ژماریان هه‌بووه.
به‌تایبه‌تی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی"سان برناربیۆ" له دیسه‌مبه‌ری ڕابردوودا له ڕێگه‌ی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه په‌یامی بانگه‌شه‌ی بۆ تیرۆر بڵاو كردبووه‌وه، و هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا بكوژی پۆلیسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه و هاوڕێ كچه‌كه‌ی له پاریس،هێرشه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه بڵاوكردبووه‌وه.