ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له تویتێكدا، سه‌ڵاحه‌ددین محه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، هیوای خواستووه سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق رۆڵی هه‌بێت له ده‌ر‌بازكردنی عێراق له دۆخی چەقبەستویی و قەیرانه‌كان و ناوماڵی کوردی بەتایبەتی وناوماڵی عیراقی بە تێکڕا قۆناغێکی تەبا و پێشکەوتوو بەخۆوە ببینن .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 269 په‌رله‌مانتار، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.