محه‌ممه‌د شیاع سوودانی: له زووترین كاتدا كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق پێكده‌هێنم
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی رایگه‌یاند، له زووترین كاتدا پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات به مه‌به‌ستی متمانه وه‌رگرتن.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپارد.
راسپاردنی سوودانی، دوای مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو هات له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاییه‌كان.
دوای راسپاردنی سوودانی، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاییه‌كان كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران.
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه هه‌موو تواناكانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی خزمه‌تگوزار كه له ئاست چاوه‌ڕوانی هه‌مووان بێت و شه‌رمه‌زارنه‌بن له به‌رانبه‌ر گه‌لی عێراقدا.