سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەکات
K24 – هه‌ولێر:
بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان برووسكه‌ی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. عه‌بدول له‌تیف ره‌شید، كرد.
ده‌قی برووسكه‌كه
بسم الله الرحمن الرحیم
برای به‌ڕێزم كاك د. عبدالطیف رشید
سه رۆك كۆماری عێراق
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێردرانته‌وه به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق پیرۆزباییت لێده‌كه‌م‌و هیوادارم سه‌ركه‌وتووبێ‌و له‌جێی متمانه‌و چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكی عێراقدا بێ‌و، له‌قه‌ده‌ر ئه‌م قۆناغه سه‌خت‌و دژواره‌ی عێراق‌و ناوچه‌كه مامه‌ڵه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌ی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بكه‌ی.
بێگومانیش هه‌ر به‌رپرسارێتیی وه‌رگرتنێك له ژیاندا هه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه و هه‌م هه‌ل‌و ده‌رفه‌تیشه، به ئومێدم جه‌نابت له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه سه‌ربه‌رزانه ده‌ربچی‌و، ئه‌و هه‌ل‌و ده‌رفه‌ته‌ش به‌باشترین شێوه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك‌و وڵات بقۆزییه‌وه.
دووباره سڵاو و پیرۆزبایی
برات: عه‌لی بـاپـیـر
17/ ربیع الأول/ 1444كـ
13/ 10/2022ز