لاهور جه‌نگی سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لاهور جه‌نگی سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه بكه‌رانی تاوانی كوشتنی عه‌قید هاوكار جافیان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا بۆ رای گشتی ئاشكراكرد.
له په‌یامه‌كه‌ی لاهور جه‌نگیدا هاتووه، "خۆشحاڵم کە دەبینم کەیسی تیرۆرکردنی شه‌هید هاوکار جیاوازتر لە کەیسی تیرۆرکردنی شەهید موراد و هاوڕێکانی رێڕەوی راستی خۆی وەرگرتووە، سەرەڕای دەستخۆشی زۆرم بۆ هێزە ئەمنییەکان کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وردیان دەستپێکرد و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا بکەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە بێویژدانییە بۆ رای گشتی ئاشکرابکەن".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، لاهور جه‌نگی روونیكردووه‌ته‌وه "له‌و تاوانه‌دا ته‌نها عه‌قید هاوكار جاف نه‌كراوه‌ته ئامانج، بەڵکو دەستیان بۆ خێزان و منداڵەکانیشی بردووه".
هه‌روه‌ها لاهور جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و نوێنەری دیپلۆماسی وڵاتان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی هەموو رێکارێکی یاسایی بگیرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لەم "تاوانە قێزەونە تیرۆریستییە"، بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی.
رۆژی هه‌یینی (7ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر له‌رێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه ئۆتۆمبێلی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ته‌قێندرایه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سوكاری دیكه‌ی برینداربوون.
رۆژی چوارشه‌ممه (12ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی بۆ رای گشتی راگه‌یاند و بكه‌رانی سه‌ره‌كی تاوانه‌كه‌ی ئاشكراكرد.