نوری مالیكی پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
مالیكی پیرۆزبایی له هه‌ریه‌كه له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت.
له په‌یامه‌كه‌یدا، مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌موو عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار ده‌كه‌ن كه ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابینبكات و ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌یان بپارێزێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 269 په‌رله‌مانتار، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا.