ئهوروپا بۆ پوتن: سوپاكهت دهسڕینهوه

K24 - ههولێر:
لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم لەدژی ئۆکرانیا، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، هەڕەشە لە پوتن دەکات و رایدهگهیهنێت، "سوپاكهت دەسڕینەوە".
جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، وەڵامی هەڕەشەکانی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا دەداتەوە رایگهیاند، ئەگەر تۆ بەجدیت بێت و چەکی ئەتۆم بەکاربهێنی، یەکێتی ئەوروپا، ئەمهریکا و ناتۆش بە جدییانە و سوپاکەت دەسڕنەوە.
ههروهها گوتی: "هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی هەیە و پوتن دەڵێ بەڕاستمە؟ باشە بەڵام دەبێ ئەوە روونبێت کە ئۆکرانیا و ئەوانەی پشتیوانی دەکەن (یەکێتی ئەوروپا، ئەمهریکا و ناتۆ)ـش بە جدییانە".
دهشڵێت: "هەرجۆرە هێرشێکی ئەتۆمی لەدژی ئۆکرانیا وەڵامی دەبێت، نەک تەنیا بە ئەتۆم، بەڵکو بەهێزین وەڵامی سەربازی دەبێت، بەشێوەیەک سوپای رووسیا دەسڕێتەوە."