كیێڤ: ئێران 2400 درۆنی به رووسیا داوه

K24 - هه‌ولێر:
دووباره كیێڤ ئێران به ناردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و تیمه راوێژكارییه‌كانی سوپای پاسداران بۆ رووسیا تۆمه‌تبارده‌كات، كه بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ژێرخانه‌كانی ئۆكرانیا.
میخائیلۆ بۆدۆلیاك راوێژكار له نووسینگه‌ی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "بۆ وێرانكردنی ژێرخانی ژیان و سه‌ربازی ئۆكرانیا، ئێران 2400 درۆن و راهێنه‌رانی سوپاسی پاسدارانی بۆ رووسیا ناردووه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "له‌و رێگه‌یه‌وه ئێران ژێرخانی سه‌ربازی خۆی به‌هێزده‌كات، ئایا وڵاتان هه‌نگاوه‌كانی ئێران نابینن، ئایا بۆچی سیسته‌می دژه مووشه‌ك به كێیڤ ناده‌ن".
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا ئه‌وه‌یان راگه‌یاندبوو، رووسیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی شاهد 136ـی ئێرانییه‌وه، ژماره‌یه‌ك هێرشیكردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له ئۆكرانیا، كه له بێلارووسیاوه هێرشه‌كان ئه‌نجامدرابوون، له‌به‌رامبه‌ردا مۆسكۆ ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه.