لوبنان: ئاواره سوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان، ئاشكرایكرد، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان، لوبنان پێویستی به‌وه نییه گڵۆپی سه‌وزی بۆ دابگیرسێت.
هیكتۆر حه‌جاج وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لوبنان، رایگه‌یاند، ئێمه ده‌وڵه‌تێكین خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆمانین، هه‌ر بژارده‌یه‌ك له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان، ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێ ئاگادرده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ئێستادا قۆناغی ناردنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، له داهاتوودا هه‌نگاوی دیكه ده‌نێین".
ده‌شڵێت: "نه‌خۆشی كۆلێرا و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه له‌نێو كه‌مپه‌كانی ئاواره سوورییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، بۆیه پلانی ناردنه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كانمان له‌به‌رده‌سته".
هه‌فته‌ی رابردوو میشال عۆن سه‌رۆكی لوبنان رایگه‌یاند، ناردنه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان به‌چه‌ند فۆناغێك ده‌ستپێده‌كات.