ئۆستن: باسکردنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن رووسیاوە مەترسیداره

K24 – ههولێر:
وەزیری بەرگریی ئەمهریکا، رایدهگهیهنێت، بەشێک لە سیستهمی بەرگریی ئاسمانی لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییەکاندا دەدرێتە ئۆکرانیا، باسكردنی چەکی ئەتۆمیش لەلایەن رووسیاوە، مەترسیدار و نابەرپرسیارانەیە.
لوید ئۆستن وهزیری بهرگری ئهمهریكا، لە میانهی کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەو سیستهمە نوێیانەی پێشکەشی ئۆکرانیای دەکەین، بۆ دابینکردنی پێویستییە بەپەلەکانە، هەروەها کۆمەڵێک سیستهمیش کە بەرهەمهێنانییان قۆناغێکی درێژتری پێویستە، چەند هەفتە و چەند مانگێک دهخایهنێت تا بگاته كیێڤ، بەڵام پێدانی هەندێک سیستهم پێویستی بە چەند ساڵێک هەیە، بۆ نموونە لە چەند رۆژی رابردوودا بیستتان کە سیستمی بەرگریی (هیمارس18) دەدەینە ئۆکرانیا، ئەم سیستمەمان کڕی، بەڵام گواستنەوەی بۆ ئۆکرانیا پێویستی بە چەند ساڵێک هەیە، جیا لهوه سیستهمی (هیمارس4) راستەوخۆ رادەستی ئۆکرانیا دەکرێت.
وەزیری بەرگریی ئەمهریکا ئەوەشی خستەڕوو، لە رێی پشتیوانی هاوپەیمانانەو، سیستهمی بەرگرییەکانی NASAMSـی ئەمهریکی، IRIS-Tـی ئەڵمانی و Hawkـی ئیسپانی، دەدرێنە ئۆکرانیا.
گوتیشی: "ناتۆ هەڕەشە نییە بۆسەر رووسیا و چۆن هەمیشە هاوپەیمانیمان هەبووە بۆ بەرگرییکردن لە خۆمان، بەهەمان شێوە هەموو سانتیمەتر دووجایەکی خاکی ناتۆ دەپارێزین".
ئۆستن راشیگەیاند: "باسکردنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن رووسیاوە، مەترسیدار و نابەرپرسیارانەیە و دەربارەی خەمڵاندنیش هیچ قسە ناکەم".