پلاسخارت په‌یامێكی ئاراسته‌ی سوودانی كرد

"چاوەڕوانین پێکهێنانی حکومەت ببێتە هۆکارێك بۆ چارسەرکردنی دۆسیە بەپەلە و هەڵپەسێندراوەکان"
جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق
جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق

K24 – هه‌ولێر:

نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیواین حكومه‌تی داهاتووی عێراق داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق جێبه‌جێبكات.

جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌بۆنه‌ی راسپاردنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، پیرۆزبایی له‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كاری داهاتووی سوودانی خواست.

لە راگەیەندراوەکەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، "هیوادارین و چاوەڕوانیشین پێکهێنانی حکومەت ببێتە هۆکارێك بۆ چارسەرکردنی دۆسیە بەپەلە و هەڵپەسێندراوەکان و، داواشیکرد حکومەتی داهاتوو پێداویستییەکانی گەلی عێراق دابینبکات. 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (13ـی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەری 2022)، دوای ساڵێك لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرۆك کۆمار، لەتیف رەشید، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگیی، محەممەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق راسپارد.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌