به‌ڤیدیۆ...كوردستان24 بێژه‌رانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
کاتێک خول و پاڵەوانێتییەکان ده‌ست پێده‌كه‌ن ئەوەى دەبێتە جێگەى سەرنجى هەمووان کارى کۆمێنتاریە کە چێژێکى تایبەت ئەبەخشێتە یارییەکان، لە ئێستاشدا لە هەرێمى کوردستان چەند کۆمێنتارێکى کوردى هەیە کە بوونەتە جێگەى سەرنجى هەوادارانى کورد و تاڕاده‌یه‌ك توانیویانه هه‌نگاوێك بینه‌ری كورد له ده‌نگی بێژه‌ری عه‌ره‌ب دووربخه‌نه‌وه.
ئەمەی له‌م ڤیدیۆیه‌دا پیشانمانداوه دەنگى عیسام شەوالى یاخود رەئوف خلێف یان هەر کۆمێنتارێکى تر‌ى بیانى نییە بەڵکو دەنگى، به‌ڵكوو ده‌نگی بیستون محەمەد ناسراو بە بیستون تاوەگۆزىییە کە گەنجێکى شارى هەڵەبجەى شەهیدە.
بیستون وەک خۆى دەڵێت: ماوەى (14) ساڵە و بە تایبەت لە ساڵى (2002)ـەوە دەستى بە کارى کۆمێنتارى کردووە.
تاوه‌گۆزی له‌مباره‌یه‌وه ده‌شڵێت: کۆمێنتارى یارییەکان لە هەرێمى کوردستان مێژوویه‌کى تازەى هەیە و لە ئێستاشدا بوارەکە بەرەو فراوان بوون دەروات، خواستى بینەرى کوردى لەسەر کۆمێنتارانى کورد روو لە زیاد بوونە و سەرەتاش کەناڵە ناوخۆییەکان ئەو ئەرکەیان خستۆتە سەرشانى خۆیان و لە کاتى گواستنەوەى یارییەکان ئەرکى بەرێوەبردنى کۆمێنتارى دەدەنە کوردەکان.
دانه‌ر ئه‌سڵان، رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی سلێمانییه و پێشتریش كاری بێژه‌ری كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بێژارانی كورد سه‌رنجێكی بینه‌ری كوردیان بۆ خۆیان كێش كردووه.
ئه‌سڵان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: لە ئیستادا چه‌ندان كه‌س به وێنه‌ی بێستون تاوه‌گۆزی سەرنجى بینەرێکى زۆرى ئەم هەرێمەیان بەلاى خۆیاندا راکێشاوە، ئەمەش هەنگاوێکى باشە بۆ دوورکەوتنەوە لە کۆمێنتارانى بیانى.
ئه‌سڵان گوتیشی: پێویستە کەناڵە ناوخۆیى و ئاسمانییەکان سوود لە تواناکانى ئەم کەسانە وەربگرن تاوەکو هاندەرانى وەرزشى کوردستان بینەرى یارییەکان بن بە زمانى شیرنى کوردى.