باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق: ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به پشتگیریكردن له حكومه‌تی نوێی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی داهاتووی عێراق راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (14ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق له تویتێكدا رایگه‌یاند، پێشوازی له به‌ڵێنی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تێك بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به پشتگیری و هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتووی عێراق بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌م، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.
دواتر لە یەکەم گوتاریدا سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق له‌باره‌ی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، كارنامه‌یه‌كی فره لایه‌ن داده‌ڕێژین، كه تێیدا باس له هه‌موو كه‌رته‌كانی ژیان ده‌كه‌ین و سوورین له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌وه‌ش كاری له پێشینه‌مان ده‌بێت.
رۆژی (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)، هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا و تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.