په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای پشتیوانیكردن له له‌تیف ره‌شید و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (14ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولره‌حمان عه‌سومی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی، وێڕای ئاڕاسته‌كردنی پیرۆزبایی، داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كردووه، پشتیوانی له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بكه‌ن له‌پێناو دابیكردنی سه‌قامگیری بۆ وڵاته‌كه‌یان و گه‌یشتن به سازانی نیشتمانی.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.
دواتر لە یەکەم گوتاریدا، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق له‌باره‌ی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، كارنامه‌یه‌كی فره لایه‌ن داده‌ڕێژین، كه تێیدا باس له هه‌موو كه‌رته‌كانی ژیان ده‌كه‌ین و سوورین له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌وه‌ش كاری له پێشینه‌مان ده‌بێت.
رۆژی (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)، هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا و تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.