پاشای سعوودییه پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پاشای سعوودییه پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (14ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، پاشای سعوودییه، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق كرد.
پاشای سعوودییه جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ته‌وه و داواشیكردووه له گشت بواره‌كاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ریاز و به‌غداد زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.