سەرباری سوڵحی عەشایەری بکوژی یوتیوبەرەکەی دهۆك سزا درا

K24 - هەولێر:
سەرەڕای ئەوەی سوڵحی عەشایەری کرابوو، بەڵام دادگای دهۆک سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر بکوژی "ئەیاز سەردار"ـدا سەپاند.
ئەیاز سەردار، یوتیوبەر و کەسایەتی دیاری سۆشیاڵ میدیا ماوەیەك پێش ئێستا لەناو بازاڕی شاری دهۆک کوژرا، دواتر سوڵحی عەشایەری کرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، سەرەڕای سوڵحی عەشایەری، دادگای دهۆك سزایی زیندانی هەتا هەتایی بەسەر بکوژی ئەیازدا سەپاندووە.
ئاماژە بەوەشدرا، تاوانەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و جگە لە بکوژی سەرەکی کە سزا دراوە، دوو کەسی دیکەش لە تاوانەکە تێوەگلاون و هەر یەکێکیان سزای زیاتر لە شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە.